کرداری ڕاماڵین بەهۆی با

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-19-16:11:00 - کۆدی بابەت: 4646
کرداری ڕاماڵین بەهۆی با
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

بازدان Salfation بریتییە‌ لە‌ جووڵە‌ی دە‌نكۆڵە‌كانی لم بە‌ باز و گە‌ڕانە‌وە‌ بە‌و ئاڕاستە‌یە‌ی كە‌ باكە‌ لێوە‌ی دێت.

ناوه‌ڕۆك

ڕاماڵین بە‌ھۆی باوە‌

با، ماددە‌كان بە‌ڕێگە‌ی جیاواز دە‌جووڵێنێتە‌وە‌ لە‌و ناوچانە‌ی كە‌ با تیایدا بە‌ھێزە‌، مادە‌كان بە‌ ڕێگە‌ی بازدان دە‌جووڵێن.
بازدان Salfation بریتییە‌ لە‌ جووڵە‌ی دە‌نكۆڵە‌كانی لم بە‌ باز و گە‌ڕانە‌وە‌ بە‌و ئاڕاستە‌یە‌ی كە‌ باكە‌ لێوە‌ی دێت. 

با وا لە‌ دە‌نكۆڵە‌كان دە‌كات باز بدە‌ن و بگە‌ڕێنەوە‌، كاتێك دە‌نكۆڵە‌ لمییە‌ جووڵاوە‌كان بە‌ریە‌ك دە‌كە‌ون ھە‌ندێكیان بە‌رز دە‌بنە‌وە‌ لە‌ ھە‌وادا و لە‌ پێشە‌وە‌ دە‌كە‌وێتە‌وە‌ و دە‌كێشێت بە‌ دە‌نكۆڵە‌كانی تردا، ئە‌م  پیادا كێشانانە‌ وا دە‌كات دە‌نكۆڵە‌كانی تر خل ببنە‌وە‌ و باز بدە‌ن بۆ پێشە‌وە‌.

لێكردنە‌وە‌ 

كرداری لێكردنە‌وە‌ی نیشتووە‌ وردە‌كان بە‌ھۆی با بە‌ لێكردنە‌وە‌ Deflation ناو دە‌برێت لە‌كاتی كرداری لێكردنە‌وە‌دا، با چینی سە‌رە‌وە‌ لە‌ نیشتووە‌ وردە‌كان یان خاك ھە‌ڵدە‌گرێت و وردە‌بە‌ردی قورس كە‌ باكە‌ ناتوانێت ھە‌ڵیان بگرێت بە‌جێدە‌مێنێت، بە‌مە‌ش بیابانی چە‌وی دروست دە‌بێت، ئە‌مە‌ش ڕوویە‌كە‌ لە‌ چە‌و و وردە‌بە‌ردی شكاو پێكدێت.

كڕاندن

كرداری ھە‌ڵكۆڵین و داخورانی تاوێرە‌كان بە‌ھۆی دە‌نكۆڵە‌كانی ترە‌وە‌ یان وردە‌ بە‌رد یان لمە‌وە‌ بە‌ كڕاندن Abrasion ناودە‌برێت، بە‌گشتی كڕاندن لە‌و ناوچانە‌دا ڕوودە‌دات كە‌ بای بە‌ھێز و لمی تیادایە‌.


سەرچاوەکان



2723 بینین